وەزارەتی تەندروستی.... بڕیاردرا بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی زیاتر
![](/media/7117/444444.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132711826620000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی 18 تەممووز 2021، پاڵپشت بە ڕاسپاردەکانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتی تەندروستی بەسەرپەرشتی (د. سامان بەڕزنجی) وەزیری تەندروستی و ئامادەبوونی ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانی گشتی لەگەڵ تیمی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەکانی پاراستنی تەندروستی، دوای هەڵسەنگاندنی بارودۆخی نەخۆشی کۆڕۆنا و پڕۆسەی ڤاکسین و ڕێکارەکانی خۆپارێزی و چارەسەری.
بڕیاردرا بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی زیاتر بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی پەتازانی و خۆپارێزی و هۆشیاری و دەستنیشانکردن و چارەسەرکردن.
لەگەڵ ئامادەکردنی ڕاسپاردەکان بۆ لیژنەی باڵای بەڕەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان بەمەبەستی بڕیاردان و جێبەجێکردنی مەرجەکانی تەندروستی و توندوتۆڵکردنەوەی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی لەلایەن دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومی و تایبەت.