وەزیری تەندروستی لە چۆنیەتی چارەسەری نەخۆشانی كۆرۆنای كۆڵییەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی 22 تەممووز 2021، (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەیاوەری (د. سرهنگ جامباز) بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بەوەکالەت سەردانی نەخۆشخانەكانی فریاکەوتنی ناوەند (سەنتەری کۆڕۆنا) و لالاڤ و ئیماراتیی لەشاری هەولێر کرد بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوونی ئامادەکاریيەکانی وەرگرتنی نەخۆش و چارەسەرکردن و پێداویستیيەکانیان بۆ ئەم شەپۆڵەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا.
جێگەی وەبیر هێنانەوەیە لە چەند پەیامێكدا وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەداكە:
ئامادەکاری بۆ پێشهاتی کارەساتی کۆڕۆنا كراوە لەوانەش.
1- زیادکردنی بەپەلەی ئۆکسجین بۆ نەخۆشخانەکان كراوە.
2- هەروەها داوای لە هاووڵاتیانكرد كە: تکایە خۆتان بپارێزن و دووربن لە بەرکەوتن.
3- جەختیشكردەوە كە شەپۆڵی ئەمجارە زۆر خێرا دەگوازرێتەوە.