هه‌رێمی كوردستان و فه‌ره‌نسا تاوتوێی میكانیزمه نوێیه‌كانی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی و پێدانی ڤاكسین ده‌كه‌ن
![](/media/6384/هه-رێمی-كوردستان-و-فه-ره-نسا-تاوتوێی-میكانیزمه-نوێیه-كانی-ڕێكاره-كانی-خۆپارێزی-و-پێدانی-ڤاكسین-ده-كه-ن01.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132675682180000000)
هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD) ڕۆژی دووشه‌ممه 7/6/2021 د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە ئۆلیڤەر دۆکۆتیگنیس، كۆنسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا میكانیزمی نوێی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و پێدانی ڤاکسین تاوتوێ کرا، هاوكات ئاماژه به‌وه كرا ئامادەیی وەزارەتی تەندروستی تەواو کراوە كه تایبه‌ته به پڕۆسەی کردنەوەی ڤیزا و پێدانی بڕوانامەی ڤاکسین.