وەزارەتی تەندروستی هەنگاو بەرەو جێبەجێكردنی ڕێكارەكانی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان دەنێت
![](/media/6785/1.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132693411030000000)
هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی شەممە، 26ی حوزەیرانی 2021 بەسەرپەرشتی (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی و ئامادەبوونی سەرۆکی فراکسیۆن و پەرلەمانتاران و وەزیر و پارێزگاری هەولێر و ڕاوێژکار و بەرپرسان و نوێنەرانی دامودەزگا پەیوەندارەکان، دیدار و کۆنفڕانسی زانستی و هۆشیاری و کۆمەڵایەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ تۆڕی هەماهەنگی ڕێکخراوەکان و ڕێکخراوی ڕۆشنبیری و هۆشیاری دژی ماددە هۆشبەرەکان بە بەشداربوونی لایەنەکانی پەیوەندار لەشاری هەولێر بەڕێوەچوو، تیایدا چەند تەوەرێکی جیاوازی زانستی و هۆشیاری و پەنێڵی گفتوگۆ بۆ قۆناغەکانی جێبەجێکردنی یاسای ژمارە 1 ی ساڵی 2020 بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە عەقڵیەکان پێشکەشکرا .