قۆناغەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان بەردەوامە
هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی دوو شەممە، 29ی حوزەیرانی 2021 لە درێژەی زنجیرە کۆبوونەوەکان بۆ مەبەستی قۆناغەکانی دەستپێکردن و جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە عەقڵییەکان، (د. سامان بهرزنجی) وهزیری تهندروستی، پێشوازیکرد لە (د. دیندار زێباری) ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا کاری پێویست و بەپەلە گفتوگۆکرا بۆ هەوڵەکانی بەدەستهێنانی پاڵپشتی و هاوکاریيەکانی نێودەوڵەتی بۆ ئەم مەبەستە بۆ دروستکردنی سەنتەرەکانی چارەسەری و ڕاهێنانەوە لە کوردستان.