وەزارەتی تەندروستی پڕۆژە یاسای دەستدانە كاری پیشەیی ئامادە دەكات
هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی دوو شەممە، 29ی حوزەیرانی 2021 به‌سه‌رپه‌رشتی (دكتۆر ره‌هێل فه‌ره‌یدون) بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ندیكا ته‌ندروستییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ كرا سه‌باره‌ت به ره‌شنووسی (پرۆژه یاسای ده‌ستدانه پیشه‌ی په‌رستار و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی دوای ده‌وامی فه‌رمی) كه له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی هاوبەشەوه به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماده ده‌كرێت.