وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئیمێرجێنسی لە شاری هەولێر بەسەركردەوە
![](/media/5324/samanhussainvisitemergencyhospital01.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132611569190000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢١/٣/٢٤ د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە یاوەری د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئیمێرجێنسی لە شاری هەولێر كرد، بەمەبەستی بەدواداچوونی زیاتر و ئاگاداربوون لە ڕەوشی خزمەتگوزارییەکان و چارەسەری نەخۆشان، سەرجەم بەشەکان و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستیان بەسەرکردەوە. هەروەها وێڕای پێشكەشكردنی سوپاس و دەستخۆشی، لە داواکاری و پێداویستیەکانیانی کۆڵییەوە بەمەبەستی باشتر بەڕێوەچوونی خزمەتگوزارییەکان.