Skip to the content

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان لە بارەی خێرا بڵاوبوونەوەی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا هۆشداری دەدا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/٣/١٧ د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بارەی خێرا بڵاوبوونەوەی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا هۆشداری دایە هاوڵاتیان و ڕاگەیاند: زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا خێرا بڵاودەبێتەوە، زۆرترین ژمارە و ڕێژەی تووشبوون 7.8% تومارکراوە و لە ڕۆژانی داهاتوو پێشبینی زیاتریش دەکرێت. بە پێی پێوەرەکان، ڕێژەی گواستەوەی ڤایرۆس لە هەر تووشبووێک زیاتر لە کەسێکی دیکە تووش دەکات و ژمارەی پڕبوونی قەرەوێلەکان لە نەخۆشخانەکان زۆر زیاتر بووە. وەزیری تەندروستی جارێكی تر داوای لە هاوڵاتیان كرد پاڵپشتی ڕێکارەکان بن و ئاگاداری خۆیان و خانەوادەكانیان بن، دانانی ماسک و دوورکەوتنەوە لەیەکتر و نەچوون بۆ شوێنی قەرەباڵغ گرنگترین ڕێکارەکانی خۆپارێزیە.

 

د.سامان بەرزنجی

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان