Skip to the content

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەنتەری کۆڕۆنای لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ناوەندی هەولێر بەسەركردەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/٤/٢٣ د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر سەنتەری کۆڕۆنایان لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ناوەندی هەولێر بەسەرکردەوە، بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی خزمەتگوزارییەکان و چارەسەری نەخۆشان و سەرجەم بەشەکان و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی. وەزیری تەندروستی سوپاس و دەستخۆشی خۆی ئاڕاستەكردن بۆ ئەو خزمەتە گەورەی پێشکەشی هاوڵاتیانی دەکەن، هاوكات لە داواکاری و پێداویستیەکانییانی کۆڵیەوە لە پێناو باشتر بەڕێوەچوونی خزمەتگوزارییەکان لە سەنتەرەكە.