وەزیری تەندروستی سوپاسی کونسڵی گشتی کۆماری چین لە هەرێم دەکا بۆ دابینکردنی بڕێک لە ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا
![](/media/4954/samanhussainreceivechinaconsul01.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132591873060000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 2021/3/2 د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی پێشوازیکرد لە (نی ڕووکی) کونسڵی گشتی کۆماری چین لە هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆی گەیشتنی ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆڕۆنا و ڕێکارەکانی دابینکردنی بەشێک بۆ هاوڵاتیانی چینی لە هەرێمی کوردستان کرا کە ئەمڕۆ بە فەرمی بڕی پێنج هەزار ژەم وەرگیرا و بەپێی پلانێکی دیاریکراو دابەش دەکرێت و دەست بە پێدانی بە سەنتەرەکانی دیاریکراو دەکرێت، وەزیری تەندروستی سوپاس و دەستخۆشی لە گەل و حکومەت و قونسڵگەری چین کرد بۆ ئەو هەڵوێست و هاوکارییە مرۆییە گەوەرەیەی پێشکەشی مرۆڤایەتیان کرد و سوپاسی هاوکاریەکانی پێشووشی کرد بۆ دابینکردنی پێداویستی پزیشکی بۆ دامودەزگا تەندروستیەکان.