Skip to the content

گەورەترین نەخۆشخانەی تایبەت بە چاودێری چڕ لە هەرێمی کوردستان کرایەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئامادەبوونمان لەگەڵ احمد کانی و د. محمد شکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و د.دلۆڤان محمد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و ئەنجومەن و قائمقامیەتی پارێزگای هەولێر لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی گەورەترین نەخۆشخانەی تایبەت بە چاودێری چڕ بەناوی (نەخۆشخانەی لالاڤ) بە قەبارەی چل قەرەوێلەی چاودێری چڕ کە لەلایەن کۆمپانیای لالاڤ دروستکراوە و ئامێر و پێداویستی پزیشکی بۆ دابینکراوە.

لە میانەی وتارێکماندا لەسەر ڕەوشی تەندروستی، گرنگی ئەو خزمەتگوزاریەمان خستە ڕوو، زۆر سوپاس و دەستخۆشیمان لە کۆمپانیای ناوبراوکرد بۆ ئەو خزمەتە گەورەیەی کردوویانە بۆ نەخۆشان بە گشتی و نەخۆشانی کۆڕۆنا بەتایبەتی.