Skip to the content

یەکەم کاروانی ڤاکسین گەیشت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێ شەممە 2021/3/2 بە ئامادەبوونی د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و د. دلۆڤان محمد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و (نی ڕووکی) کونسڵی گشتی کۆماری چین لە هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە گەیشتنی یەکەمین کاروانی ڤاکسینی دژە ڤایڕۆسی کۆڕۆنا کرا کە لەلایەن وڵاتی چین بەشێوەی بەخیشن دابین کرا.

لە مەڕاسیمێکی ئامادەبووندا لە دەروازەی هەولێر بڕی پێنج هەزار ژەمی ڤاکسینی جۆری سینۆفاڕم (Sinopharm) ی چینی بەفەرمی وەرگیرا و دابەشکرا بۆ سەنتەرەکانی وەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا