Skip to the content

سەنتەرێکی ئیماراتی بۆ ئۆتیزم لە هەولێرى پایتەخت کرایەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە ئامادەبوونی د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و ئومێد خۆشناو پارێزگای هەولێر و موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی و د.محەمەد فەلاحی ئەمینداری گشتی مانگی سووری ئیماراتی و ئەحمەد زاهری کونسوڵی گشتی دەوڵەتی ئیمارات لە هەرێمى کوردستان، سەنتەری ئیماراتی بۆ ئۆتیزم لە شاری هەولێر کرایەوە.
لەم سەنتەرەدا خزمەتگوزاری تەندروستی و کۆمەڵایەتی و ڕاهێنانەوەی نەخۆشانی ئۆتیزم پێشکەش بە تووشبووانى ئۆتیزم و بنەماڵەکانیان دەکرێت.
ڕێژەی توشبوون لە 10 هەزار منداڵدا نزیكەی چوار منداڵە و لەناو رەگەزی نێردا بەڕێژەی 3/1 لە مێینە زیاترە، هەروەها پێنج جۆری هەیە نەخۆشی ئەسپێرجەر و نەخۆشی رێت و نەخۆشی ئۆتیزم و نەخۆشی جیابونەوەی منداڵی و جۆرەكانی تری جگە لەو چوار جۆرە.
تا ئێستە هۆكاری بنەڕەتی نەزانراوە بۆ تووشبوون، بەڵام توێژینەوە زانستییەكان دەیگەڕێننەوە بۆ كۆمەڵێك فاكتەر لەوانەش فاكتەری بۆماوەیی و ژینگەیی و فسیۆلۆجی دەركەوتنیشی لەدوای تەمەنی دوو ساڵییدا نیشانەكان دەردەكەون و زیاتر گرفتەكان لەسێ بوارداییە كە گرفتی گفتوگۆ و پێوەندی كۆمەڵایەتی و هەڵسوكەوتیان هەیە
ئۆتیزم یا گۆشەگیری یل تەنیایی، مێژووییەکى كۆنى هەیە و لە ساڵی ١٩٤٣ى زایینی لیۆ كارنەری پسپۆڕی نەخۆشی دەروونی منداڵان زۆرینەی خەسڵەت و نیشانەكانی دیاری كرد و بووە سەرەتای دیاریكردنی نەخۆشیەكە. ئەم نەخۆشییە کە پێنج جۆرى (کلاسیكی، ئیسپرجە، سافاند، ئێكس ئەلهەش و ڕێت) هەیە، تا ئیستا ئامارێکى وردى لە هەرێمى کوردستان لەسەر دەست نەخراوە. بەڵام ئەوانەی سەردانی سەنتەرەكانی ئۆتیزمیان كردووە یان بە فەرمی ناویان تۆمارە لە سەنتەرەكانی هەرێمی كوردستان (س سەنتەری حكوم و ٢٠ سەنتەرى ناحكومى)، دەگوترێت زیاترە لە ٣ هەزار كەس و ساڵانە ٥٠ منداڵ بەم ژمارەوە زیاتر دەبێت. ڕێژەکەش لە پارێزگاکان بەم شێوەیەیە: لە پارێزگاى هەولێر: ٩٠٠ منداڵ و لە پارێزگاى سلێمانى ١٠٥٠ منداڵ و لە پارێزگاى دهۆک ٧٥٠ منداڵ و لە کەرکوکیش ٢٥٠ منداڵى ئۆتیزمى هەیە.