Skip to the content

فۆڕمی تۆماری کاریگەرییە لاوەکییەکانەی ڤاکسینی کۆڤید ـ ١٩

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) – بۆ ئەم مەبەستەش و بوونى چەند کاریگەرییەکى لاوەکى دواى وەرگرتنى ژەمە ڤاکسێن لە لایەن هاووڵاتیانەوە، وەزارەتى تەندرووستى بڵاوى کردەوە "هەندێک له نیشانەکان سووکن وەک سووربوونەوەی شوێنی لێدانی ڤاکسینەکە یان تایەکی کەم، بەڵام لە کاتی ڕوودانی هەر نیشانەیەک کە جێی مەترسی بێت پێویستە پەیوەندی بە پێشکەشکاری خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانەوه بکرێت".
هەر بۆ ئەم مەبەستە بەڕێوبەرایەتی کونتڕۆڵی جۆریی دەرمانى وەزارەتى تەندرووستى فۆڕمێکى ئامادە کردووە بۆ تۆمارکردنی ئەو کاریگەرییە لاوەکییانەی کە دوای وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا ڕوو دەدەن، هاووڵاتیش دوای پڕکردنەوەی فۆڕمەکه، بە پێی توندی و کاریگەرییەکانی نیشانەکان پەیوەندى بە هاووڵاتییەکەوە دەکرێت.

بۆ کردنەوەی فۆڕمەکه ئەم هەنگاوانەی خوارەوه ئەنجام دەدرێت:

شێوازی یەکەم:
کلیک لەسەر یەکێک لەم لینکانەی خوارەوه دەکرێت:
به زمانی کوردی: https://forms.gle/QtGVnLAiPVDCxmVu8 
 به زمانی ئینگلیزی: https://forms.gle/ZhoAKxLJdneGhEfa9

شێوازی دووەم:
١. وێنەی بارکۆدەکه که له خوارەوه دانراوه بکەوه و به کامێرای مۆبایل سکانی بکە.
٢. له خوارەوەی بارکۆدەکه، Webpage دەبێتەوه و بە پەنجه دایدەگریت.
٣. فۆڕمێک له مۆبایلەکەت دەبێتەوه و زانیارییەکان پڕ بکەوه و له کۆتایی فۆڕمەکه Submit لێبده بۆ ناردنی فۆڕمەکه.