وەزیری تەندروستی سەردانی نەخۆشخانەی گشتیی چۆمانی کرد
![](/media/7639/188.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132759492920000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و د. دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر و قائیقامی قەزای چۆمان، سەردانی نەخۆشخانەی گشتیی چۆمانیان کرد و لەلایەن بەڕێوەبەر و دەستەی کارگێڕی پێشوازیان لێکرا، لەم سەردانەدا بەدواداچوون بۆ بەڕێوەچوونی کاروباری نەخۆشخانە و بەشەکانی و ڕەوشی نەخۆش و چارەسەری کرا.