لە هەولێر کۆنفڕانسی لووتکەی دەرمانسازان بەڕێوە چوو
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی شەممە 25 ی ئەیلوولی2021 ، بە ئامادەبوونی د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و د. دارا رهشید وەزیری پلاندانان، لەلایەن سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان و کۆمەڵەی قوتابیانی دەرمانسازی ،کۆنفڕانسی لووتکەی دەرمانسازان لەشاری هەولێر بەڕێوەچوو، لهو كۆنفرانسهدا ژمارەیەکی زۆری میوانان و پەیوەندیداران لەبواری دەرمان و دەرمانسازان لە هەرێمی کوردستان و عێراق بهشدارییان كردبوو تیایدا ڕەوشی دەرمانسازان لە هەرێمی کوردستان و ڕێگەچارەکانی کێشە و گرفتەکان تاوتوێ كرا.