Skip to the content

وەزیری تەندروستی سەردانی نەخۆشخانەی گشتیی چۆمانی کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- د. سامان بەرزنجی  وەزیری تەندروستی و  د. دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر و قائیقامی قەزای چۆمان، سەردانی نەخۆشخانەی گشتیی چۆمانیان کرد و لەلایەن بەڕێوەبەر و دەستەی کارگێڕی پێشوازیان لێکرا، لەم سەردانەدا بەدواداچوون بۆ بەڕێوەچوونی کاروباری نەخۆشخانە و  بەشەکانی و ڕەوشی نەخۆش و چارەسەری کرا.