خزمەتگوزاریی نەخۆشخانە تایبەتەکان ڕێكدهخرێتهوه
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەسەرپەرشتی و ئامادەبوونی د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و ئامادەبوونی ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت و نوێنەرانی نەخۆشخانە تایبەتەکان كۆبوونهوهیهكی تایبهت بەڕێوەچوو، تێیدا گفتوگۆ كرا لە بارەی ڕێکخستنەوەی کاروباری نەخۆشخانە تایبهتهكان و بەرزکردنەوەی کوالێتی خزمەتگوزارییەکان و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان و وەرگرتنی پڕۆژە پێشنیار و میکانیزمی کارکردن لە کەرتی تایبەت.