شاندێكی باڵای ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی سەردانی وەزارەتی تەندروستی كرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی و (د. سرهنگ جامباز) بەڕێوهبەری گشتی پلان و (د. کاوە خلیل) بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی، پێشوازیان کرد لە شاندێکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO ی ئۆفیسی عێراق، لە کۆبوونەوەی هاوبەش لەگەڵ بەرپرسی پڕۆگرامەکان، تەوەرەکانی ڕەوشی نەخۆشیی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەکان و ئامادەکاری پلانی داهاتووی پێکەوە کارکردن و گفتوگۆی مکانیزمی کارکردن و هەماهەنگی زیاتر و بەرنامەی داهاتووی ئەنجامدان و ڕێکخستنەوە و ڕیفۆرمکردنی سیستەمی داتا و زانیاری نیشاندەرە تەندروستییەکان لە دامودەزگاکانی تەندروستی باسی لێوە کرا.