لیژنەی باڵای نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی مەترسی بایۆلۆجی کۆبووەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- د. سامان بهرزنجی، وهزیری تهندروستی سەرپەرشتی کۆبووەوەی لیژنەی باڵای هەرێم بۆ بەڕێوەبردن و بەرەنگاربوونەوەی مەترسی بایۆلۆجی کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە سەرجەم نوێنەرانی وەزارەت و لایەنە پەیوەندارەکان بەشداربوون، ڕاپۆرتی یەکەمی لیژنە خوێندرایەوە، دواتر بە وردی گفتوگۆ لەبارەی پەیڕەو و میکانیزم و ستراتیجیەتی بەرەنگاربووەوەی ترسناکی بایۆلۆجی کرا و بڕیاردرا بەزووترین کات ڕەشنووس ئامادە بکرێت، لەگەڵ دەستنیشانکردنی لیستی ترسناکی زیندەوەرە وردبینەکان لە هەرێمی کوردستان و دەستنیشانکردنی تیمێکی لیژنە بۆ سەردانی دەرەوەی وڵات بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنی ئەمریکی کە هەردوو وەزارەتی بەرگری و دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێگەی تاقیگەکانی ساندیای نێودەوڵەتی پشتگیری ئەم بەرنامەیە دەکەن، کە بۆ یەکەمین جارە لە هەرێمی کوردستان دادەڕێژرێت.