Skip to the content

نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ لە هەولێر فراوان دەكرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- د. دلۆڤان محمد فاتح سەردانی نەخۆشان و پزیشکان و کارمەندانی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌نته‌ری دڵی کرد و لە نزیکەوە لە چۆنیەتی ڕاییکردنی کارەکان و گرفت و داواکارییەکانیانی کۆڵیەوە.

دواتر لەگەڵ بەڕێوەبەری نەخۆشخانە و دەستەی کارگێڕی سەردانی پڕۆژەکانی فراوانکردن و نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەكه‌ی کرد و لە نزیکەوە لە بەره‌و پێشچوونی کارەکانی كۆڵییەوە تاهەرچی زووە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان لە نەخۆشخانەی پسپۆڕیی نەشتەرگەری چارەسەری دڵ فراوانتر بکرێت بۆ هاووڵاتیان.

شایەنی باسە نەخۆشخانەی پسپۆڕی نەشتەرگەری - سەنتەری دڵ لە هەولێری پایتەخت لەماوەی ڕابردوو خزمەتێکی بەرچاوی پێشکەش بە هاووڵاتیان کردووە لە ڕووی چارەسەری نەخۆشییەکانی دڵ کە لەهەرێمی کوردستان و خوارووی عێراق بۆ مەبەستی چارەسەر هاونیشتیمانیان ڕووی تێدەکەن.