بەدواداچوون بۆ گرفت و پێداویستییە تەندروستییەکانی دەڤەری ڕاپەڕین کرا
![](/media/11163/4a43e23a-217a-4ba2-b941-99b23ea49ed8.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132947865140000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دكتۆر ڕەهێڵ فەرەیدون)بریکاری وەزارەتی تەندروستی لە بەسەرکردنەوەیەکی مەیدانیدا سەردانی دەڤەری راپەڕینی کرد و لەلایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕینەوە پێشوازی لێکرا و پاشان بە یاوەری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین چەند ناوەندێکی تەندروستی بەسەرکردەوە وەکو نەخۆشخانەی فێرکاری ڕانیە و سەنتەری گواستنەوەی خوێن و نەخۆشخانەی فێرکاری منداڵان و لەدایکبوون و نەخۆشخانەی گشتی حاجیاوە.
لەو سەردانەدا بریکاری وەزارەت لە نزیکەوە بەدواداچوونی بۆ گرفت و پێداویستیەکان لە ناوەندە تەندروستیەکان کرد و
گوێی لە سەرنج و داواکاریەکان گرت بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی کەرتی تەندروستی لە سنوورەکەدا.