وەزارەتی تەندروستی بهرههمهكانی کیندەر لە جۆری Kinder Surprise MAX بە باج نەمبەری L004L03 وە L005L03-AD قهدهغه دهكات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- پاش بڵاوبوونەوەی دەنگۆی پیسبوونی هەندێک لە بەرهەمەکانی نەستەلەی کیندەر لە جۆری Kinder Surprise MAX بە باج نەمبەری L004L03 وە L005L03-AD کە لەوڵاتی بەلجیکا بەرهەم هێنرابوو بە بەکتریای سالمۆنێلا کە ڕێکەوتی بەسەرچوونیان ١/١٠/٢٠٢٢، وە ئاماژە بە کۆنووسی لیژنەی پێکهێنراو لە وەزارەتی تەندروستی لە ڕێکەوتی (١٠/٤/٢٠٢٢) و نووسراوی حکومەتی فیدراڵ لە ١٠/٤/٢٠٢٢، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و ئاسایشی خۆراک و سەلامەتی هاووڵاتیان، وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان چهند بڕیارێكی دهركرد كه ئهمانهن:
1. لێکۆڵینەوە کردن لە سەرچاوەی ئەو بەرهەمە لە هەرێمی کوردستان و دەستنیشانکردنی کۆمپانیای هاوردەکار و دابەشکەر و دیاریکردنی خاڵی سنووری یان فڕۆکەخانەکان کە لێوەی هاوردە دەکرێت.
2. کێشانەوەی هەموو بەرهەمەکانی کیندەر بەو باج نەمبەرانەی سەرەوە کە لەوڵاتی بەلجیکا بەرهەمهێنراوە.
3. قەدەغەکردنی هاوردەکردنی ئەو بەرهەمانە بە باج نەمبەری ئاماژە پێکراو بۆ ناو هەرێمی کوردستان لە خاڵە سنووریەکان و فڕۆکەخانەکان تا یەکلایکردنی ئەو بابەتە لە وڵاتە پەیوەندیدارەکان.
4. وەرگرتنی نموونەی پشکنین لەو بابەتانە بە شێوەی هەڕەمەکی وە پشکنینکردنیان بۆ دڵنیابوون لە شیاوبوون و سەلامەتی ئەو بەرهەمانەی سەرەوە لەلایەن هاووڵاتیان.
5. پێویستە کاردانەوەی بەپەلە ئەنجام بدرێت لەڕێگای تیمەکانی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتی خۆپارێزی و پاراستنی تەندروستی بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانەی سەرەوە.