Skip to the content

وەزیری تەندروستی و کونسوڵی گشتیی ئێران کۆبوونەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ لە دیوانی وەزارەت (د. سامان به‌رزنجی) وه‌زیری ته‌ندروستی، پێشوازیکرد لە (نەسروڵڵا زارع ڕەشنوودی) کونسوڵى گشتى کۆمارى ئیسلامى ئێران، لە دیدارێکدا ڕەوشی تەندروستی و خۆپارێزی بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و ڕێکارەکانی وەزارەتی تەندروستی و هەماهەنگی نێوان هەردوو وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان و ئێران گفتوگۆێ لەسەرکرا.