وەزیری تەندروستی پێشوازیكرد لە وەفدێكی ڕێکخراوی کۆیکای KOICA ی کۆری
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی پێشوازیکرد لە بەرپرسی ڕێکخراوی کۆیکای KOICA ی کۆری، لە کۆبوونەویەکدا باسی کاروچاڵاکییەکان و گفتوگۆ بۆ بەرنامە و پڕۆگرامی ئێستای ڕێکخراوی ناوبراو کرا بەتایبەتی بەرنامەی پاڵپشتی تەندروستی و پڕۆگرامی دابینکردنی پێداویستی پزیشکی.
وەزیری تەندروستی وێڕای بەخێرهاتن، سوپاسی ڕێکخراوی ناوبراوی کرد لە پشتگیری و پتەوکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی و دابینکردنی پێداویستییەکانی پزیشکی لە ساڵانی ڕابردوو و جەختی هەماهەنگی و پشتگیریکردنی دووپاتکردەوە.