Skip to the content

١٧ ی نیسان ... رۆژی جیهانی خوێنبەربوونی بۆماوەیی ( هیمۆفیلیا )

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ساڵانە و لە ١٧ ی نیسان یادی نەخۆشی هیمۆفیلیا دەكرێتەوە ، هیمۆفیلیا ئەو ناوەی نەخۆشیە
کە دەگوترێ بە هەر یەکێک لە نەخۆشییە بۆماوەییە هەمەجۆرەکان کە دەبێتە هۆی کەم و کوڕی لە لەشدا و ڕێگری لە خوێن مەیین دەكات . هۆکاری بۆماوەیی (یان بەدەگمەن، هۆکارەکانی خۆپارێزبوونی جەستە) دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی فاکتەرەکانی توێکڵی پلازما کە کۆئەندامی خوێن جێگیر دەکەن، کاتێک کە خوێن بەردەوام دەبێت لە بەربوون و کلێت پێک ناهێنێت بۆ ماوەیەکی درێژ . خوێنبەربوون لەوانەیە دەرەکی بێت، وەک پێست ئەگەر برینداربێت یان ببڕدرێت، یان ناوەکی وەک خوێنبەربوونی مێشک، خوێنبەربوون لە ماسولکەکان، جومگەکان .
هیمۆفیلیا نەخۆشیەكی گوازراوە نیە لە كەسێك بۆ كەسێكی تر بەڵكو نەخۆشیەكی بۆماوەییە لە ڕێگای كرۆمۆسۆمەوە دەگوازرێتەوە ، دوایین لێكۆڵینەوەكان ئەوە پشتڕاست دەكەنەوە كە ١ لە هەر ١٠٠٠٠ منداڵی لە دایكبوو هەڵگری نەخۆشی خوێنبەربوونی بۆماوەییە.
لە هەرێمی كوردستانیش گرنگیەكی تایبەت بەم نەخۆشیە دەدرێت بە دیاریكراویش لە ڕووی دەستنیشانكردن و دابینكردنی شوێنی چارەسەر بۆ تووشبووان و لەهەمان كاتدا وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە درێژایی ساڵ چەندین كارو چالاكی جۆراوجۆر لەسەرجەم شارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان رێكدەخات بۆ بڵاوكردنەوەی زیاتری هۆشیاری تەندروستی لە ناو خەڵك و ئاشنابوونیان بەم نەخۆشیە تاوەكو كەمترین گواستنەوەی ئەم نەخۆشیە هەبێت لە ناو نەوەكانی داهاتوو.