پڕۆژەیەك بۆ خوێندنی خاوەن پێداویستی تایبەت لە زانكۆی ئەمریكی ئامادە دەكرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دكتۆر (ڕه‌هێڵ فه‌ره‌یدون) بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پێشوازی كرد له دوو پڕۆفیسۆری پسپۆر له بواری ده‌روونزانی و مامۆستا له زانكۆكانی ئه‌مریكا كه به یاوه‌ریی به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی و تیمێكی زانكۆی ئه‌مریكی له سلێمانی سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ی كردنه‌وه‌ی خوێندن بۆ خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان له زانكۆی ئه‌مریكی له سلێمانی .
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ئاماده‌كارییه‌كان و پێداویستییه‌كانی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه و له‌وباره‌یه‌وه بریكاری وه‌زاره‌ت ئاماده‌یی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ هه‌ر جۆره هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیه‌ك ده‌ربڕی له‌و بابه‌تانه‌ی كه په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌بێت وه جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی پڕۆژه‌كه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان مایه‌ی گرنگی و بایه‌خ پێدانی زیاترن.