شاندێكی باڵای ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO سەردانی وەزارەتی تەندروستی كرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی و بریکار و ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانی گشتی پێشوازییان کرد لە شاندێکی باڵای ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO کە پێکهاتبوو لە (د. چێکوو ئیهیکوازۆ) یاریدەدەری سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ناوەندی سەرەکی/ جنێف و تیمی نووسینگەی هەرێمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەرپرس و ستافی ئۆفیسی عێراق و هەرێمی کوردستان. لە دیدارێکدا وەزیری تەندروستی وێڕای بەخێرهاتنی گەرم و سوپاسی سەردان و بەسەرکردنەوەیان، سوپاسی ڕۆڵی ڕێکخراوی ناوبراوی کرد بە تایبەتی سوپاسی تیمی ئۆفیسی عێراق و ئۆفیسی هەرێمی کوردستان و ئۆفیسی وەزارەتی تەندروستی بۆ ڕۆڵی سەرەکی و هەماهەنگی بەردەوامیان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی، هەروەها چەندین تەوەری گرنگ و کاری هاوبەش و پلان و بەرنامەی داهاتوو گفتوگۆی لەسەرکرا.