Skip to the content

دروستکردنی سەنتەری نەخۆشییەکانی خوێن و شێرپەنجەی منداڵان لەشاری دهۆک گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی و (د. سەرهەنگ جامباز) بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان پێشوازیان کرد لە (پەخشان عه‌لی) سەرۆکی ڕێکخراوی هێڤی خێرخوازی و تیمی پزیشکی خێرخوازی SIA ئیتاڵی، لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆی خزمەتگوزارییەکانی چارەسەری نەخۆشانی منداڵان بەتایبەتی نەشتەرگەری کردنەوەی دڵ بۆ نەخۆشانی زگماک و پڕۆژە خێرخوازییەکانی دروستکردنی سەنتەری نەخۆشییەکانی خوێن و شێرپەنجەی منداڵان لەشاری دهۆک و دابینکردنی پێداویستییەکانی پزیشکی كرا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش  ئامادەکاری بۆ واژووکردنی یاداشتنامەیه‌كی لێکتێگەیشتنی هاوبەش لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی ده‌كرێت.