وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌وڵی زیاتر بۆ دابینکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی ده‌دات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە 30 ئایاری 2022 بە چاودێری و ڕاسپاردەی د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی، شاندی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەشاری بەغداد لەگەڵ د. هانی ئه‌لعقابی وەزیری تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ بە وەکالەت و بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی عێراق كۆبوونه‌وه، ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه بۆ گفتوگۆكردن بوو ده‌رباره‌ی کاروبارەکانی نێوان هەردوو وەزارەت و هەماهەنگیکردن له نێوانیاندا، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یاداشتێكیان پێشكه‌شی وەزیری تەندروستی عێراقی فیدراڵ كرد كه تایبه‌ت بوو به‌و كێشه و گرفتانه‌ی له نێوان هه‌ردوولادا به هه‌ڵپه‌سێردراوی ماونه‌ته‌وه تاكو بتوانرێت چاره‌سه‌ریان بكه‌ن و هه‌وڵی زیاتریش بدرێت بۆ دابینکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و ئامێر و سازدانەوەکان و پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان بۆ هەرێمی کوردستان.