کۆنفرانسی زانستی ناڕێکی لێدانی دڵ بهڕێوهچوو
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە ئامادەبوونی (د. سامان بهرزنجی) وهزیری تهندروستی و (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر و (د. دلۆڤان محهمهد) بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر، یەکەمین کۆنفرانسی زانستی نەخۆشیەکانی ناڕێکی لێدانی دڵ لەلایەن سەنتەری دڵ لەشاری هەولێر بەڕێوەچوو.
له كۆنفرانسهكهدا كه ئەندامانی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر و سەرۆکی زانکۆی هەولێری پزیشکی و پزیشکانی پسپۆڕی دڵ لە کوردستان و عێراق و دەرەوەی وڵات ئامادهی بوون، وەزیری تەندروستی وتهیهكی پێشكهش كرد و گرنگیی پسپۆری دڵ و خۆپارێزی و چارەسەری نەخۆشیەکانی دڵی بە وردی باس کرد و سوپاسی سەنتەری دڵی له هەولێر کرد بۆ ئەم کۆنفرانسە گرنگە و ڕایگەیاند کەوا خزمەتگوزاری چارەسەری دڵ لە هەرێمی کوردستاندا زۆر پێشکەوتووە، دواتر وەزیری تەندروستی پێشانگهیەکی دەرمان و پێداویستی پزیشکی تایبەت بە نەخۆشیەکانی دڵ لە کۆنفڕانسەکەدا کردەوە.