Skip to the content

ئینسکلۆپیدیای یاسا و پەیڕەو و ڕێنماییە بەرکارەکانی کەرتی تەندروستی دروست دەکرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەسەرپەرشتی (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی، لیژنەی پێکهێنراوی وەزارەت بە هەماهەنگی ڕێکخراوی لێکۆڵەر و یاساناس و شارەزایانی بواری تەشریعات، هەڵدەستێت بە ئامادەکردن و دروستکردنی چاپکراوی ئینسکلۆپیدیای یاسا و پەیڕەو و ڕێنماییە بەرکارەکانی کەرتی تەندروستی کە بۆ یەکەمین جارە لە هەرێمی کوردستان لەپێناو ڕێکخستنەوە و چاکسازی سیستەمی تەندروستی لەسەر بنەمای یاساییبوونی ڕێکارەکان ئەم بیرۆکەیە دەستپێکراوە.