وه‌زیری ته‌ندروستی وه‌ڵامی 259 پرسیاری په‌رله‌مانتارانی دایه‌وه
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنجشەممە ڕێكه‌وتی 2 ی حوزەیران 2022 ، د.سامان به‌رزنجی وه‌زیرى ته‌ندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماده‌ی دانیشتی پەرلەمانی کوردستان بوو بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕاپۆرتی لیژنەی تەندروستی سەبارەت بە ڕەوشی دەرمان و خزمەتگوزاری پزیشکی لە کەرتی تایبەت، له دانیشتنه‌كه‌دا وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تەواوی داتا و زانیاریه‌كانی بۆ ئاماده‌بووان خسته ڕوو و وەڵامی 259 پرسیاری پەرلەمانتارانی دایەوە لەبوارە جۆراوجۆرەکانی خزمەتگوزاری تەندروستی و پزیشکی و کێشە و گرفتەکان لە کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان، دواتر ڕاسپاردە و پێشنیار و تێبینی و پرسیارەکان بە بڕیاری فەرمی خرایە بەردەم وەزیری تەندروستی بۆکارکردن و خستنە بواری جێبەجێکردن لە داهاتوودا.
له كۆتاییدا وه‌زیری ته‌ندروستی سوپاسی سەرۆکایەتی و لیژنەی تەندروستی و پەرلەمانتارانی کرد بۆ پاڵپشتی و پشتگیریکردنی کەرتی تەندروستی بۆ چاکسازی و ڕیفۆرم و باشترکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لە هەرێمی کوردستاندا.