کۆنفرانسی پێداچوونەوە و شیکردنەوە و پلان و بەرنامەی چاکسازیکردن لە سیستەمی تەندروستی بەڕێوەچوو
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەچاودێری و ئامادەبوونی مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، بە دروشمی کوردستانێکی تەندروست، چاکسازی و بەڕەوپێشبردن، كۆنفرانسی پێداچوونەوە و شیکردنەوە و پلان و بەرنامەی چاکسازیکردن لە سیستەمی تەندروستی بەڕێوەچوو، بەبەشداری پەرلەمانتاران و لێژنەکانی تەندروستی و تیمی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO لە ئاستی باڵای ئۆفیسی سەرەکی جنێف و پسپۆڕان و شارەزایانی نێودەوڵەتی بواری سیستەمی تەندروستی و مێوانان و بەرپرسانی پەیوەنداری ناوەوە و دەرەوەی وڵات.
لە وتاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وێڕای سوپاس و دەستخۆشیکردنی وەزارەتی تەندروستی و دامودەزگاکانی تەندروستی و سەرجەم پزیشکان و کارمەندان و فەرمانبەرانی کەرتی تەندروستی و ڕێز و ستایشی قوربانیانی کۆڕۆنا، تیشکی خستە سەر گرنگی کەرتی تەندروستی و پلان و بەرنامەکانی چاکسازی و دەستکەوتەکان و پڕۆژەکانی بواری تەندروستی لەماوەی ڕابردوودا.
هەروەها لەلایەن د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی وتاری بەخێرهاتن و ئامانجی کۆنفڕانس و نیشاندەرەکانی ڕەوشی تەندروستی خرایەڕوو هەروەها ڕاپۆرت و پێشاندان و بەنێڵی تەوەرە سەرەکی و بڕگەکانی چاکسازی.
لەلایەن د. ڕەهێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزارەت و بەشداربووانی بیانی و چەندین گفتوگۆی سەرەکی پسپۆڕان گفتوگۆی لەسەر کرا بۆ ئامادەکردنی ڕاسپاردەکان لەئاستێکی زانستی بە ئاڕاستەی بەرژەوەندی هاووڵاتییان.