تەندروستی هەولێر چاودێریی مەیدانی ئاژەڵان و کوشتارگەکان دەکات
![](/media/12165/c.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132982207120000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- د. توانا فەرهاد بەڕێوەبەری چاودێری و تەندروستی سەلامەتی خۆراک و تیمی پشکنین و بەدواداچوون، سەردانی مەیدانی ئاژەڵان و کوشتارگەی هاوچەرخی هەولێریان کرد.
ئامانج لە سەردانەکە، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی تەندروستی و پێدانی جلی تایبەت(گاون) بۆ قەسابەکان و پێدانی هۆشیاریی بۆ خۆپارێزی لە تووشبوون بە نەخۆشی (تای خوێنبەربوون) لە کوشتارگە و قەسابخانەکان بوو.
بۆ خۆ پارێزیش لە هەر جۆرە نەخۆشییەک پێوستە سەرجەم ئاژەڵەکان پشکنینی ڤێتەرنەریان بۆ بکرێت و مۆری تایبەت بە کۆشتارگەیان لەسەربێت.