د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و جێگری کونسوڵی بەریتانیا کۆبوونەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جیمی هامێل جێگری کونسوڵی بەریتانیا کرد.
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان وەزارەتی تەندروستی و وڵاتی بەریتانیا كرا بە تایبەت ڤاكسین و كەرتی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان .
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان وەزارەتی تەندروستی و وڵاتی بەریتانیا كرا بە تایبەت ڤاكسین و كەرتی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان .
هەر لە میانی دانیشتنەكەدا باس لە دەرئەنجامی ئەو پەیوەندی و هەماهەنگییە كرا كە دوای سەردانی (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو وڵاتە سەردانی نەخۆشخانەی گایسی لەشاری لەندەن كرد.
د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو هەماهەنگی و پێشەوەچوونانە دەربڕی كە لە نێوان هەردوو لا برەوی پێدراوە.