Skip to the content

شاندێكی وەزارەتی تەندروستی لەگەڵ تیمی ئەمریکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ترسناکی بایۆلۆجی کۆبوونەوە.

هەولێر، هەرێمی کوردستان،  عێراق (GOV.KRD)- بەنوێنەرایەتی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی کوردستان، (د. ڕەهێڵ فەرەیدون ) بریکاری وەزارەتی تەندروستی بە سەرۆکایەتی شاندێکی هەرێمی کوردستان بەشداریی كرد لە وۆرکشۆپێکی تایبەت بە لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی مەترسییە بایۆلۆجیەکان لە هەرێمی کوردستان(KBMC).

د. ڕەهێڵ فەرەیدون وتارێکى پێشکەشکرد و تیایدا کورتەیەک لەسەر بەرنامەی کار و ئامانج و پێداویستییەکانی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی مەترسی یە بایۆلۆجیەکان لە هەرێمی کوردستان بۆ رێکخەرانی وۆرکشۆپەکە خستەڕوو.

ئەم وۆرکشۆپە لە لایەن ئاژانسی دیترا (DTRA) لە وەزارەتی بەرگری و دەرەوەی ئەمریکا و تاقیگەی نێودەوڵەتی (ساندیا) لە شاری عەممانی پایتەختی ئوردەن رێکخراوە و ماوەی (٤)رۆژ دەخایەنێ.