وه‌زیری ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ کۆمەڵەی پزیشکانی پێست و نەشتەرگەری جوانکاری كۆبۆوه
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له سەرۆک و ئەندامانی دەستەی هەردوو کۆمەڵەی پزیشکانی پێست و نەشتەرگەری جوانکاری كرد، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه د. سه‌رهه‌نگ جامباز بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان تیایدا ئاماده‌ی بوو، وەزیری تەندروستی هه‌موو پاڵپشتییه‌كی بۆ پێشنیار و داواکاریەکانی پزیشکان كرد لەپێناو کۆنتڕۆڵکردنی سەنتەرەکانی جوانکاری و جێبەجێکردنی یاسا و ڕێنماییەکانی کارکردن و ڕێگەگرتن لەهەر دیاردەیەکی نافەرمی و دوور لە مۆڵەتی تەندروستی، هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جەخت لەسەر هەماهەنگی و هاوکاریکردنی تیمەکانی پشکنین و بەدواداچوون لە کەرتی تایبەت و شوێنە گشتییەکان بۆ بەرژەوەندی هاووڵاتیان كرایه‌وه.