کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتی تەندروستی بەڕێوە چوو
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی و (د. ڕەهێڵ فریدون) بریکاری وەزارەت و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتی، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەت بەڕێوەچوو. هەڵسەنگاندنی ڕەوشی تەندروستی بەگشتی و سەلامەتی و چاودێری خۆراک و پشکنین و بەدواداچوون و دابینکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و دامەزراندنی سەرچاوە مرۆییەکان بۆ دامودەزگە تەندروستیەکان و کێشەوگرفت و پڕۆژە پێشنیار و داواکاریە نوێیەکانی دابینکردنی خەرجی و بودجەی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و شایستە داراییەکان بە وردی گفتوگۆی لەسەر کرا.