Skip to the content

لە شاری سلێمانی کۆنفڕانسی پزیشکیی دڵ و سینگ بەڕێوەچوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-‏‎ ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، بەئامادەبوونی دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندرووستی و دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و دکتۆر رەهێڵ فەرەیدوون بریکاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری تەندرووستی و بەڕێوەبەری گشتیی تەندرووستیی سلێمانی، کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی پزیشکیی دڵ و سینگ لە شاری سلێمانی لەلایەن کۆمەڵەی پزیشکانی دڵ و سینگ لە کوردستان بەڕێوەچوو.

کۆنفرانسەکە بە بەشداربوونی ژمارەیەکی زۆری میوانان و پەیوەنداران لە بواری پسپۆڕیی نەخۆشییەکانی هەناو و دڵ و سینگ لە هەرێمی کوردستان و عیراق و دەرەوەی وڵات بوو.

بەوەش تاووتوێی نوێترین ڕەوشی دەستنشانکردن و چارەسەرییەکان و خۆپارێزییەکانی نەخۆشی و نەشتەرگەریی دڵ و سینگ و ڕێگەچارەی کێشە و گرفتەکانی نوێی ئەو بوارە و شێوازەکانی جیهانی لە بواری چارەسەردا کرا.