Skip to the content

خولێكی تایبەت بە بەرنامەی پەتاناسیی ئاستی مامناوەند بەكۆتا هات

دوای بەشداریكردن و بینینی خولی تایبەت بە بەرنامەی پەتازانیی ئاستی مامناوەند، چوار كورد بەشدار بوون و بە نمرەی زۆرباش كۆتاییان بە خولەكە هێنا.
بەرنامەی پەتازانیی ئاستی مامناوەند، بەرنامەیەكە لە زۆربەی وڵاتانی جیهان هەیە، كە سەنتەری كۆنترۆڵكردنی نەخۆشییەكان لە ئەتڵانتا، وڵاتی ئەمەریكا سەربەرشتی دەكات. بەرنامەکە تایبەتە بە بابەتی پەتازانیی نەخۆشییەکان و چۆنیەتیی دۆزینەوەی سەرچاوەی نەخۆشییەکان و هەروەها دانانی ڕێکارەکانی کۆنترۆڵکردنیان و چەندین بابەتی گرنگی دیکە.
هاوكات ئەم بەرنامەیە بریتییە لە چەندین خول و كۆرس بۆ ماوەی ساڵێك بەردەوام دەبێت و لە كۆتاییی ساڵەكەشدا بەشداربووان توێژینەوە پێشکەش دەکەن و هەروەها تاقیکردنەوەیان دەبێت، كە دوو بڕوانامە وەردەگرن لە کاتی دەرچوون (بڕوانامەی پەتازانیی کاربەرنامەیی، بڕوانامەی ڕابەرایەتی و بەڕێوەبردن لە بواری تەندروستی).
ئەمە سێیەم خولە لە عێراق بەڕێوە دەچێت، بەڵام یەکەم جارە چوار بەشداربوو نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان بكەن، کە توانیان بە پلەی زۆرباش دەربچن.