Skip to the content

وەزارەتی تەندروستی هەوڵەکانی یونیسێف لە باشترکردنی گوزەرانی منداڵان لە کوردستان بەرز دەنرخێنێت

دکتۆر سەعدون ڕۆستەم عەبدولڵا، ڕاوێژکاری وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان كە سەرۆكایەتیی تیمی وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كرد، لە وۆرکشۆپی گرووپی سەرکردایەتیی داراییی گشتی بۆ منداڵان لە عەممان گوتی:"سوپاسی یونیسێف دەکەم بۆ بەشدارپێیکردنمان لەم گفتوگۆ گرنگەدا کە تایبەت بوو بە ئاستەنگەکانی تەرخانکردنی بودجە بۆ منداڵان لە عێراق". 

دکتۆر سەعدون ڕۆستەم ئاماژەی بەوەش دا "وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کورستان پلانێکی تۆکمەی داڕشتووە بۆ جەختکردنەوە لەسەر گرنگیی چاودێریی تەندروستیی سەرەتایی و جێبەجێکردنی بەرنامەی بیمەی تەندروستی بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگانەی کە پەیوەندییان بە گەشەی دانیشتووان و بودجەی سنووردارەوە هەیە. هەوڵەکانی یونیسێف لە باشترکردنی گوزەرانی منداڵان لە عێراق و کوردستان زۆر بەرز دەنرخێنرێن".

ئامانجی ئەم وۆرکشۆپە بریتی بوو لە باشترکردنی خەرجییەکانی کەرتی کۆمەڵایەتی بۆ هەموو منداڵێک لە عێراق و کوردستان، لە ڕێگەی بەرەوپێشبردنی ئاستی کارایی، گونجاوی، کاریگەری و یەکسانی.