دوو ئامێری پێشكه‌وتووی له‌ناوبردنی پاشماوەی پزیشكی له گه‌رمیان ده‌كه‌ونه‌كار
له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی نیشتمانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقی بۆ كۆنترۆڵكردن و چاره‌سه‌ركردنی پاشماوه پزیشكییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌مییانه، دوو ئامێری چاره‌سه‌ركردن و له‌ناوبردنی پاشماوه پزیشكییه‌كان بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان دابینكراوه.
دوو ئامێره‌كه دۆستی ژینگه‌ن و نوێترین ته‌كنۆلۆژیای ئه‌و بواره‌ی تیایدا به‌كارهاتووه، به‌شێوه‌یه‌ك پاشماوه پزیشكییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زانستییانه كه كه‌مترین زیان و كارییگه‌ریی ژینگه‌یی و ته‌ندروستیی هه‌بێت، چاره‌سه‌ر ده‌كات.
ئامێره‌كان کە نرخی هەر دانەیەکیان ٢٥٠ هەزار دۆلارە، یه‌كێكیان له مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی شێروانه له قه‌زای كه‌لار و ئه‌وی دیكه‌یان له مەڵبەندی تەندروستی سەرەکیی لە قه‌زای كفری دانراون و سه‌رجه‌م پاشماوه‌ی ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانی سنووره‌كه له رێگه‌ی ئه‌و دوو ئامێره‌وه له‌ناو ده‌برێن و چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.