Skip to the content

بەشی ڕاوێژکاری لە نەخۆشخانەی (صبحی یعقوبی) خرایە خزمەت هاووڵاتییان

دوای کردنەوەی نەخۆشخانەی (صبحی یعقوبی) بۆ منداڵان لەلایەن  ڕێزدار مسروربارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە،ئەمڕۆ پێنجشەممە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، لەڕۆژی جیهانی منداڵان بەئامادەبوونی بەشی ڕاوێژکاری لە نەخۆشخانەی (صبحی یعقوبی) خرایە خزمەت هاووڵاتییان و لە ئێستادا بەشێوەیەکی مۆدێرن و پێشکەوتوو پێشوازی لە نەخۆشان دەکات.
ئەو نەخۆشخانەیە لەلایەن د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و نوێنەری کۆمپانیای کار و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڕاپەڕینی فێرکاری منداڵان کرایەوە.

دواتر وەزیری تەندروستی گشت یەکە پسپۆڕییەکانی ڕاوێژکاری منداڵانیان و بەشی فریاکەوتنی نێو نەخۆشخانەی ڕاپەڕینی منداڵانی بەسەرکردەوە.