Skip to the content

خزمەتگوزاریی تەندروستیی ددان بۆ خاوەنپێداویستیی تایبەت بێبەرانبەر پێشکەش دەکرێت

بۆ یەكەم جار بەشێكی تایبەت بە پسپۆڕیی ددانی خاوەنپێداویستیی تایبەت لە شارى هەولێر كراوەتەوە كە لەلایەن پزیشكی پسپۆری ددان، خزمەتگوزارییەکە پێشکەش دەکرێت.

لەو بەشەدا هەموو ڕۆژانی دووشەممە نەشتەرگەری دەکرێت؛ تا ئێستە ٤ منداڵ نەشتەرگەرییان بۆ كراوە و ٢٠٠ منداڵ لە هەولێر بۆ ئەو مەبەستە ناویان تۆمار كراوە.

بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی پزیشکی تەندروستی بۆ چارەسەری خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، لە لایەن پزیشکانی پسپۆری ددان لە نەخۆشخانەی حکومی بۆ نەخۆشانی خاوەنپێداویستیی تایبەت (ئۆتیزم، داون، ئیفلیجی مێشک) لە ژێر بەنجی گشتی دەکرێت.

هەر خێزانێك لە پارێزگاكانی تری هەرێم، منداڵی خاوەنپێداویستیی تایبەتی هەیە، دەتوانێت لە ڕێگەی نەخۆشخانەی هێلیناوە ناوی تۆمار بكات.