لە سلێمانی دەست بە سەر دەرمانی نایاساییدا گیرا
 
			
		بە مەبەستی چاودێریکردن و ڕێگریکردن لە مامەڵەکردن بە دەرمانی قاچاخ و ڕێپێنەدراو، هەروەها پابەندبوونیان بە مەرج و ڕێنماییەکانی وەزارەت. لە ئەنجامی پشکنین لە بەشێک لە دەرمانخانەکانی شارى سلێمانی، دەست بەسەر بڕێک لە دەرمانی بێسەرچاوەدا گیرا و سەرپێچیکاران ڕووبەرووی سزای یاسایی کرانەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆلی جۆری دەرمان، بەردەوام هۆشداری بە دەرمانخانە و کۆگاکانی دەرمان دەدا کە خۆیان بە دوور بگرن لە مامەڵەکردن لەگەڵ دەستگێڕ و دەرمانی قاچاخ، بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی سزای یاساییی توند دەکرێنەوە.
 
                                    
                                                                    