Skip to the content

لە سلێمانی نەشتەرگەرییەکی هەستیار و پێشکەوتووی دڵ کرا

لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەکانی دڵ لە شاری سلێمانی، لە لایەن پزیشک عەلا‌و سوبحی بیك و ستافی پزشکان و کارمەندانی بەشی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەکە، نەشتەرگەریی گۆڕینی یەکێک لە زمانەی دڵ، بە شێوازێکی تازە و پێشکەوتوو (Minimal invasive cardiac surgery with invisible incision)، بێ ئەوەی شوێنی برینی نەشتەرگەرییەکە لەسەر سنگی نەخۆشەکە بمێنێتەوە، کرا.

نەشتەرگەرییەکە لە ڕێگەی کردنەوەی کەمترین بەش لە تەنیشتی لای ڕاستی نەخۆشەکە کرا، لە دوای تەنیا ۳ کاتژمێر توانرا بۆڕیی هەناسەی دەستکردی بۆ لا ببرێت؛ دوای ۳ ڕۆژ نەخۆشەکە بە تەندروستییەکی باشەوە نێردرایەوە ماڵەوە.