Skip to the content

لە سۆران کۆگایەکی شاراوەی دەرمان دەستی بەسەردا گیرا و ١١ نۆرینگەی پزیشکی داخران

لیژنەی چاودێریکردنی دەرمان، لە وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەڵمەتێکیان بە مەبەستی پاککردنەوەی شارەکە لە دەرمانی قاچاخ و نایاسایی و پابەندبوونی نۆرینگە پزیشکییەکان بە کاری پیشەییانەی خۆیان و رێگریکردنیان لە مامەڵەکردن بە دەرمان بەڕێوە برد.

لە ئەنجامی پشکنینەکە ١١ نۆرینگەی یاریدەدەری پزیشکی بە هۆکاری سەرپێچیکردن و مامەڵەکردن بە دەرمان، دوور لە چاودێریی پزیشکی دەرمانساز و بێ راچێتەی پزیشکی پسپۆڕ، داخران، کە پێچەوانەی ڕێنماییەکانە و بە یاسا قەدەغە کراوە. هەروەها لە کۆگایەکی شاراوەی دەرمان دەست بەسەر بڕێکی زۆر دەرماندا گیرا.