Skip to the content

هەوڵ و هەماهەنگییەکان بۆ پێشخستن و کۆنترۆڵی بوارى دەرمان بەردەوامن

بە ئامادەبوونی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و نەقیبی سەندیکای دەرمانسازان و نوێنەرانی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی و وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش، کۆبوونەوەی فراوان لەگەڵ سەرجەم کۆمپانیا و خاوەن ئیمتیازی کۆمپانیاکانی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو، بە مەبەستی خستنەڕووی ڕێکارەکانی چاکسازیکردن لە بواری دەرمان و پێداویستیی پزیشکی و بەرزکردنەوەی ئاستی کوالیتی و هێنان و بردن بە ڕێگای فەرمی و چەسپاندنی سیستەمی نوێی نرخ و کۆنتڕۆڵکردن و ڕێگەگرتن لە دەرمانی نایاسایی و نافەرمی.