Skip to the content

پێداچوونەوە بە مەرج و ڕێنماییەکانی چاندنی ئەندامانی جەستەى مرۆڤدا دەکرێت

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای چاندنی ئەندامانی لەشی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان کرد؛ كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی ئەندامان و پسپۆڕانی بواری نەخۆشییەکان و چاندنی ئەندامانی لەشی مرۆڤ کرا.

لە كۆبوونەوەكە پێداچوونەوە بە مەرج و ڕێنمایی و لیژنەکانی پێدانی ڕێگەپێدان و تیمەکانی کارکردنی نەشتەرگەریی چاندنی ئەندامانی لەشی مرۆڤ بۆ ڕێکخستنەوەی ئەم خزمەتگوزارییە لەپێناو بەرژەوەندیی هاووڵاتییان بەڕێوە چوو.